1
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، ئێران و وڵاتانی “به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان” دانوستانه ئه‌تۆمیه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
“عه‌باس عێراقچی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به نه‌بوونی “ده‌سه‌ڵاتی یاسایی” وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ چالاك كردنه‌وه‌ی “مكانیزمی سناپباك“ی ساڵی ٢٠١٥ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان هوشداری به وڵاتانی ڕۆژئاوا دا و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م كرده‌وه ئاسه‌وارێكی خراپیلێ ئه‌بێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وڵاتانی ئۆروپا و ئا‌مریكا، هوشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه له ئه‌گه‌ری ڕێکنه‌كه‌وتنیان له سه‌ر كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران. ئه‌و مكانیزمه‌ی ساڵی ٢٠١٥ دیسان چالاك ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سزایه‌كی زیاتریش به سه‌ر ئێران دا ده‌سه‌پێنین.