2
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی حه‌فت ته‌په دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌رپایی ڕێپێوانێك، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ دابین كردنی خواردن له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه بۆ كرێكاران دابین كراوه، ته‌نیا به‌شی یه‌ك ژه‌م خواردنیش دابین ناكات و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته له سه‌ر دۆخی مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون. ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بەرەو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پیشه‌یه پەرە پێئەدەن.