8

ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی “تشرین” له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریاوه بوردمان كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، گونده‌كانی “حه‌ج حسێن و شێخ مه‌حشی” و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی “سیراتیل“، بوون به ئامانجی تۆپخانه‌كانی گروپه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی كاتی سووریا. له به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی خۆپاراستنی ڕه‌وادا وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداران یان گیانله‌ده‌ستدراوان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.