
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كه‌مپه‌ینێك له ئێران و جیهان به مه‌به‌ستی ئازادی بێ مه‌رجی كادری ده‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به سه‌دان كادری ده‌رمان و پزیشك له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، به هۆی ده‌رمانكردنی برینی ناڕه‌زیان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، پشتیوانی له داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌شداریلان له خۆپێشاندانه‌كاندا، ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت شوێنی ڕاگرتنی كۆمه‌ڵێكی زۆریان هێشتا دیار نییه. به‌م بۆنه‌یه‌وه و هه‌ر به بۆنه‌ی به‌رده‌وامی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كادری ده‌رمان له ئێران، كه‌مپه‌ینێك له ئێران و جیهان به مه‌به‌ستی ئازادی بێ مه‌رجیان ده‌ستپێكردووه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا په‌ره‌ی پێ بدرێت.