
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، دوكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، پیرانشار، كامیاران، ڕوانسه‌ر، بۆكان، مه‌ریوان، بانه، پاوه، سه‌رپێڵی زه‌هاو، ئیلام، هه‌مه‌دان، كرماشان، ورمێ، شنۆ، بیجاڕ، قوروه، كه‌ره‌ج، شاباد، دێولان، تاران، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز و چه‌ندین شاری دیكه به داخستنی دوكانه‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پاڵپشتی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستانن و به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك بوون.
6