33
به‌یانی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له حاڵێكدا ده‌ستی پێكردووه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێرانه‌وه به به‌ربڵاوی بایكۆت كراوه و بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌كوو خولی یه‌كه‌می ئه‌و گاڵته‌جاڕییه چۆڵ و بێ ڕه‌ونه‌ق بوون.
وێڕای دابه‌شكردنی كارتی خه‌ڵاتی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نی و خۆراك له نێو خه‌ڵك و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری، خوێندكاری، سنفی، سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ندكراوانی سیاسی، حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد و به پێی دوایین زانیارییه‌كان، بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ و هۆڵن.