دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به شێوه‌ی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه و ڕووداوی گه‌وره ڕوو ئه‌دات.
ترامپ پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نتانیاهوو، له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌مرێكا وتی: دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاستی باڵا به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌گه‌ر به ئاكام نه‌گات، حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌ڕووخێت. هه‌ر چه‌ند عه‌باس عه‌راقچی وتوووێژی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌د كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه دانووستانه‌كان به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له وڵاتی عومان ده‌ستی پێده‌كات، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ڕۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش چه‌ند گرووپی پێكهێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆیان بۆ دانانی چه‌ك ڕاگه‌یاندبوو.