15
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان ژنانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، كه‌مپه‌ینێكیان له بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ یاسای حیجابی ئیجباری و له ژێر ناوی “من یه‌ك له هه‌زارانم” ده‌ست پێ كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، كچان و ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران كه‌مپه‌ینی “منیش یه‌ك له هه‌زارانم” ده‌ست پێ كردووه و ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری به بێ باڵاپۆشی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و وێنه و وێدیۆی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دروشمی بژی ژن،ژیان،ئازادی ئه‌ڵێنه‌وه.