له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی “نه بۆ ئیزافه‌كاری” ده‌ستپێكردووه و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و وه‌زاره‌تی بێهداشته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، په‌ره‌ستاران به به‌ستنی ڕووبانی ڕه‌ش له شوێنی كاره‌كانیان حازر بوون و ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه‌ته هۆی توڕه‌یی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌دانی حه‌قده‌ستیان له كادری ده‌رمان كردووه. په‌ره‌ستاران پێشتریش ڕایانگه‌یاندبوو كه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له هیچ مه‌راسمێكی حكوومه‌تی به بۆنه‌ی ڕۆژی په‌ره‌ستار به‌شداری ناكه‌ن. كادری ده‌رمانی ئێران داوا ده‌كه‌ن ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاریان بۆ زیاد بكرێت و ئیزافهكاریان كه‌م بكرێته‌وه.