ده‌ستپێكی مانۆڕی سپای پاسداران له‌ به‌رزاییه‌كانی چیای شاهۆ

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسداران له‌ ڕۆژی ٢٨ی پووشپه‌ڕه‌وه‌، مانۆڕێكی نیزامی له‌ به‌رزاییه‌كانی پیازدۆڵ ده‌ست پێكردووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسداران ناوچه‌یه‌كی پان و به‌رینی گه‌مارۆ داوه‌ و ڕێگه‌ی له‌ هاتووچۆی خه‌ڵكی گوندی قوری قه‌ڵا تاكوو به‌رزاییه‌كانی پیازدۆڵ گرتووه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ سپای پاسداران به‌ بیانووی مانۆڕی نیزامی، ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان میلیتاریزه‌ و ئاسته‌نگی بۆ كه‌سابه‌ت و كاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك درووست ئه‌كات. ئه‌و مانۆڕه‌ له‌ حاڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و به‌ره‌ی به‌ ناو مقاوه‌مه‌ت كه‌ له‌ سه‌روویانه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی بوونی هه‌یه،‌ گه‌یشتووته‌ لووتكه‌ و كارناسانی سیاسی ڕوودانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ دوور نازانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net