34
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پاش شكست هێنانی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ٣٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
وێڕای هۆشداری وڵاتانی جیهان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌دوای شكست هێنانی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی تراكت به‌سه‌ر ئه‌و شاره دا داوای له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌فه‌ح كرد بۆ ناوچه ئه‌منه‌كان كۆچ بكه‌ن. پاش هۆشداره‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند خانوو و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ٣٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.