شه‌وی دووشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه ٩ و ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پاش بۆردوومانێكی چڕ و پڕ، هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان ده‌ست پێكرد.
به وته‌ی میدیاكانی لوبنان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌كانی مه‌ریجه، موشرهفیه، لیلهكی، بورجی بهراجهنه، ڕۆیس و بهیرعهبدیان به چڕی بۆردوومان كردووه و كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵای لوبنان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری ته‌قیندراوه‌ته‌وه. هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كراوه‌ته ئامانج و ٩ كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به كاتی به‌یانی سێشه‌ممه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به فه‌رمی ده‌ستپێكی هێرشی زه‌مینی سنوورداری له باشوور لوبنان ڕاگه‌یاند و له به‌رانبه‌ر دا وه‌زاره‌تی بێهداشتی لوبنانیش ڕاگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به كوژرانی ٩٥ كه‌س و بریندار بوونی ١٧٢ كه‌سی دیكه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل كرد.