35
شه‌وی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “ئالووت”ی بانه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبێلی كاسبكارانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی هه‌نگی مه‌رزی وێڕای گه‌یاندنی زیانی زۆر به ١٢ ئۆتۆمبێلی كاسبكاران، ده‌ستیان داوه‌ته شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و شووشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، به‌ڵام كه‌س زیانی گیانی پێ نه‌گه‌یشتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، ئه‌سپی كاسبكارانیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوشتبوو.