3
سیتادی فه‌رمانده‌یی ولایه‌ت یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا(سێنتكام)، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی قانوونی یه‌مه‌ن مه‌حمووله‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كراوی چه‌كوچۆڵی كۆماری ئیسلامی كه بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیان ناردبوو، زه‌وت كردووه.
به‌پێی به‌یانیه‌ی سێنتكام، ئه‌و مه‌حمووله‌یه بریتیه له ٧٥٠ تۆن ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی كه پێكهاتووه كه سه‌دان مووشه‌كی كڕووزی پێشكه‌وتوو، مووشه‌كی دژه كه‌شتی و دژه فڕین، كڵاوه‌ی مووشه‌كی، په‌دافه‌ند، پارچه‌ی یه‌ده‌كی چكوچۆڵ، سه‌دان ماتۆڕی په‌هباد، ڕادار و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی. هه‌روه‌ها له نێو مه‌حمووله‌كه‌دا ده‌فته‌رچه‌ی ڕێنماییكردن به زمانی فارسی و نووسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی بێنراوه.