6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له دوو شیركه‌تی سه‌هه‌ند جام و سه‌هه‌ند فلووت له شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه هێزه‌كانی ئیتلاعات، نوێنه‌رانی ئوستانداری و ئیداره‌ی كار هاتوون و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له كرێكارانی مانگرتوو كردووه. كرێكارانی سه‌هه‌ند جام و سه‌هه‌ند فلووت ڕۆژی ده‌ی ئه‌م مانگه‌ش جارێك مانیان گرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه.