8
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئه‌رده‌بیل ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له سێ شیفت دا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام خاونكار ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌ستی پێ نه‌داون. كاتێك كرێكاران له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناونده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.