66
جێگری په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای لۆڕستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ١٦ هه‌زار و ٦١٩ منداڵ له‌و پارێزگایه له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ته‌نیا له قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندن دا دوو هه‌زار و ٧٥٥ منداڵ له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. له قۆناغی كۆتایی دا ١٣ هه‌زار و ٨٦٤ منداڵ شناسایی كراون كه به‌بۆنه‌ی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان وازیان له خوێندن هێناوه و په‌یوه‌ست به بازاڕی كار بوون.