سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: به فه‌رمانی دادستانی و هاوكاری شیركه‌تی نه‌وت، هێزه ئینتزامییه‌كانی مه‌ریوان ٣٥ ئۆتومبێلی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نیان شناسایی و زه‌وت كردووه.
به وته‌ی دادستانی ئوستانی كوردستان، ٣٠ كاسبكار له سنووری باشماخی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هه‌وڵی قاچاخ كردنی ٥٠٣ هه‌زار و ٦٩٣ لیتر سووته‌مه‌نیان داوه. وته‌كانی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له حاڵێكدایه كه مه‌سعوود پزیشكیان به تازه‌یی باسی له قاچاخی ده‌یان ملیۆن لیتر گازۆئیل له‌لایه‌ن مافیاكانی سپای پاسداران كردبوو كه له سنووره ئاوی و زه‌مینیه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ كراوه، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده نیزامییه‌ی نییه و سووختبه‌رانی كورد و به‌لووچ ده‌كاته ئامانج.