دواكه‌وتنی حوكمی ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی

موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری بێهرووز ئێحسانی و بنه‌ماڵه‌ی مێهدی حه‌سه‌نی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان له‌ دوو په‌یامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند: دیوانی باڵای وڵات داوكاری ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه‌.

مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی پێشتر به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیموموحاره‌به‌به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ شه‌پۆڵێك به‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆی دا هێنا و گوشاره‌كان ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ناچار به‌ دواخستنی حوكمه‌كه‌ كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net