دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕێ نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ حاڵێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی درێژماوه‌ له‌ غه‌زه‌ چڕتر بووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕی قورس له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و حه‌ماس له‌ غه‌زه‌ به‌رده‌وامه و له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٤٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌، ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس بۆ ٢٧ هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ٦٧ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ باشووری لوبنانیش سێ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا به‌ ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر ئه‌مین ئه‌سكه‌نده‌ر”، “حسێن عه‌لی عه‌زام” و “حه‌سه‌ن حسێن سه‌كیكی” له‌ هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل دا كوژراون. شه‌وی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ حۆمسی سووریه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net