
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدوڵڵا ڕه‌زایی” موعه‌لیم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین،سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كاندایه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای بڕیار له سه‌ر ئازادی كاتیی به دانانی بارمته له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگری له ئازاد بوونی ده‌كرێت و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هه‌یه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ” ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆریان داوه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگێره. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.