
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌یتون كه‌هزادی” به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كچانه‌ی فێردۆس له شاری جوانڕۆ، پاش چه‌ند جارێك بانگهێشت و لێپرسینه‌وه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، له سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ر كرا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، له سه‌ره‌تای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، بڕیار له سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی به ته‌واوی ئه‌و شارومه‌نده له هه‌موو پیشه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌روه‌رده دراوه، به‌ڵام پاش ناردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش، بڕیار دراوه كه له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه و وه‌كوو موعه‌لیمێك له ئه‌و قوتابخانه‌یه وانه بڵێته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌كوو سزایه‌كی دیكه مانگانه بڕێك له حه‌قده‌سته‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیمه‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه.