13
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، سێ به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له پارێزگای ئیلام به ناوه‌كانی وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌زایی و محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی بۆ زیندانه‌كانی زاهدان، كرمان و مه‌شهه‌د دوورخرانه‌وه.
ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه له نێوان مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزران. پاش ٨ مانگ به‌ندكران، وه‌حید چاوران، محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی و ناسر ڕه‌زایی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلام هه‌ر یه‌كه‌و به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. شایانی باسه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتر دژ به سه‌پاندنی سزای ناڕه‌وا به سه‌ریان مانیان له خواردن گرتبوو.