دوورخستنه‌وه‌ی له‌یلا سه‌لیمی موعه‌لیمی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ سه‌ر كار

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ده‌ركرانی له‌یلا سه‌لیمی، موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش بۆ دوو مانگ دوورخستنه‌وه‌ له‌سه‌ر كار گوڕدراوه‌.

له‌یلا سه‌لیمی سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستان كوردستان به‌ بیانووی به‌شداری ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ئه‌و موعه‌لیمه‌ پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ بۆ دوو مانگ دوورخستنه‌وه‌ له‌ كار گوڕدراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net