17
نه‌رگس فیداكار، خوێندكاری ترمی حه‌وتی بواری ئابووری له زانكۆی ورمێ، بۆ دوو ترمی دیكه له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خرایه‌وه.
نه‌رگس فیداكار له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چوار ترم له خوێندن دوور خرایه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی زانكۆی ورمێ به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه كه چی تر ناتوانێت سه‌ردانی زانكۆ بكات و ته‌نیا ده‌توانێت كۆتایی هه‌ر ترم له ئازموونهكان دا به‌شداری بكات. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی فیدكار، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ هه‌ڕه‌شه‌یان له نه‌رگس كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر گیانت خۆش ئه‌وێت، باشتر ئه‌وه‌یه له ئێران بڕۆی.