5
ئوستانداری كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: زیاتر له ١٢ هه‌زار قوتابی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه.
ئوستانداری كوردستان وتی: ١٢ هه‌زار و ٣٠٠ قوتابی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سكورتی بنه‌ماڵه‌كانیان له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند ڕێژه‌كه براوه‌رد به مامناوه‌ندی كیشوه‌ری كه‌متره، به‌ڵام ئاماره‌كه هه‌ر زۆره و ئه‌بێ ده‌وڵه‌ت كه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده له‌و پارێزگایه ئه‌بێ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندداریش ئه‌بێ له ئاست دۆخی خراپی ئابووری بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان به به‌رپرسیاره بزانن.