عه‌لیڕه‌زا كازمی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٧٥٠ هه‌زار قوتابی له سه‌رانسه‌ری ئێران له پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتنه‌ته‌وه.
به وته‌ی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش، ١٥٠ هه‌زار قوتابی له قوناغی سه‌ره‌تایی، له خوێندن بێبه‌شن و ٦٠٠ هه‌زار قهتابیهكهی دیكه له قوناغه‌كانی مامناوه‌ند و كۆتایی دا له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كهتوونهتهوه. ناوبراو هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیانی بۆ كێشه‌ی خێزانی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕانده‌وه و وتی: ئامووزش و په‌روه‌رش به ته‌نیایی ناتوانێت كێشه‌ی ئه‌و قوتابیانه چاره‌سه‌ر بكات. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه له حاڵێكدایه كه به پێی داتاكانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، له نێوان ساڵه‌كانی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠٢ ٩٣٠ هه‌زار قوتابی ته‌مه‌ن شه‌ش بۆ ١٧ ساڵه له خوێندن بێبه‌ش كراون.