دووهه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ترامپ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌دان هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیده‌ست هه‌ڵگرنیان به‌رز كرده‌وه‌.

زیاتر له‌ ١٥٠ گرووپی كرێكاری، مه‌ده‌نی و كه‌مینه‌ی جنسیه‌تی له‌و ناڕه‌زایه‌تیان به‌شدار بوون و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بێكاركردنی هه‌زاران كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی و  كرێكار نیشان داوه‌. هاوكات هه‌زاران شارومه‌ندی ئورووپاییش له‌ شاره‌كانی له‌نده‌ن، پاریس، به‌ڕلین، لیسبوون و فڕانكفۆرت له‌ ئاست زیادكردنی ته‌عرفه‌ی تیجاریی له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net