نەخت و پوخت ؟
دۆڕاندی کاملا ھەریس بە چەند ھۆکار چاوەڕوانکراو بوو :
– میراتی خەراپی جۆبایدن بۆ جێگرەکەی .
– کاملا ھەریس ژن بوو . لە ٤٧ سەرۆککۆماری ئەمریکا یەک ژن تا ئێستا ھەڵنەبژێردراوە.
– ھەریس بیانی تەبار ( باکگرۆندی خارجی) ھەیە .
– لە نێوان خەراپ و خەراپتر، دەنگ دەری ئەمریکایی بە خەراپتر دەنگی دا . دووکەڵی ئەو دەنگدانە دەچێتەی چاوی خەڵکی جیھان ، بە تایبەت جەماوەری فەقیر و ھەژار و گەلانی بن دەست و مافخوراو.
– جیھان بە سەرۆککۆماری تڕامپ ژینگەیەکی ناخۆشتر و سەختر بۆ ژیان دەبێت .
– باڵی ڕاستی سیاست لە ئاستی جیھان ، لەوانە لە ئێرانیش، بە ھاتنی تڕامپ بە ھێز دەبن .
– تڕامپ ، دژە ژن ، دژە پەنابەر ، دژە ژینگە ، دژە ئازادی ، دژە مەتبووعات و ڕاگەیاندنی ئازاد ، و دۆستی دیکتاتۆرەکان بە غەیری دەسەڵاتی ئایینی فاشیستی زاڵ بە سەر ئێران و …..، یە . ئەم تایبەتمەندیانە نشانەی نئۆفاشیست بوونی تڕامپە.
حەسەن ڕەحمان پەناە
٢٠٢٤⁄١١⁄٦