دوو کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری ڕێژیمی ئێران بریندار بوون

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی کۆلبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی “ئیبراهیم مەحمودی” خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە بەشێک لە سەری بە گرانی بریندار بوو.

لەو چوارچێوەیەدا، شەممە ٤ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی کۆلبەرێک بە ناوی “کامەران سەعیدزادە” خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، دەست و قاچی بە گرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆلبارانە کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم کۆڵبەرانە بەهۆی کاریگەری برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکی و دەرمانیەکان.

ع – ر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net