33
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین به بیانووی له‌به‌رنه‌كردنی جل و به‌رگی زیندان، له گواستنه‌وه‌ی “داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بوارد.
“داوود ڕه‌زه‌وی” به بیانووی چالاكییه كرێكاری و سنفیه‌كانی له سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، ڕۆژی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ناوبراو چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه و تووشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه دژایه‌تی ده‌كه‌ن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌و چالاكه كرێكارییه حازر نییه جل و به‌رگی زیندان له‌به‌ر بكات.