به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ به ناوی “ئه‌نوه‌ر چالشی”، پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆخشانه كراوه و سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی، ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانییه‌كه‌ی دژایه‌تی كردووه.
“ئەنوەر چالشی”، تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە و لەم حەفتانەی دواییدا بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیه‌كه‌ی دژایه‌تیان كردووه و ناوبراو به كه‌له‌بچه و پێبه‌نده‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه ڕاگیراوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، ئه‌نوه‌ر له زیندان دا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌ی په‌ره‌ی سه‌ندووه، هه‌ر چه‌ند پزیشكی داد بڕیاری به‌سته‌ری بوون له ماڵی بۆ ده‌ركردووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌ن.