دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئازادی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئازادی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ ناویماردین دێهقانیته‌مه‌ن ١٨ ساڵ دژایه‌تی كردووه‌.

ماردین دێهقانی، مێرمنداڵی خه‌ڵكی گوندی سه‌ردووشی سه‌ر به‌ شارستانی مه‌ریوان له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان كرا و پاش سێ مانگ ئه‌شكه‌نجه‌ بۆ زیندانی مه‌ریوان گوازرایه‌وه‌. ئێستا ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه و ئازادی ماردین دژایه‌تی ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم، نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ درووست كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net