به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به فوئاد فه‌تحی، چالاكی كرێكاری كوردی ڕاگیراو له‌و به‌ندیخانه‌یه دژایه‌تیان كردووه.
فوئاد فه‌تحی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه تووشی عفوونه‌تی سییه‌كان بووه و بۆ دووهه‌مین جار داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تیان كردووه و گیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه فوئاد فه‌تحی له ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی نیشته‌جێبوون له تاران و ده‌ورووبه‌ری مه حكووم كرابوو.