دژایه‌تی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به‌ندكرانی دا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی مه‌ئموورانی ڕژیم تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سیسته‌می گه‌وارش، دیسكی كه‌مه‌ر، عفوونه‌تی كولۆن و به‌یزه‌ بووه‌ و وێڕای دابینكردنی وه‌سیقه‌ی قورسی پێنج ملیاردی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی مه‌ته‌لیب زۆر ناجێگیره‌ و ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كرێت، مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی درووست ئه‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net