كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مازه‌نده‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له وڵاتێك دا كه مه‌ودای بیركردنه‌وه كورته، دیواره‌كان به‌رزترن و كورتبینی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی بێ خاوه‌ن كردووه و هه‌ر كه‌س و ناكه‌سێك ڕێگه به خۆی ئه‌دات سنوور بۆ چالاكی هه‌ڵسووڕاوانی دڵسۆزی بواری فه‌رهه‌نگ و قوتابیان دابنێت.
له‌به‌شێكیدیكه‌یئه‌وبه‌یاننامه‌یه‌داهاتووه،ئه‌مجاره‌وه‌زیریئامووزشوپه‌روه‌رشڕۆڵه‌كانیئێرانیوه‌كوومنداڵانیبێكه‌سوكاربینیوه‌وڕێگه‌به‌خۆیئه‌داتبه‌شێوه‌یكۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یتالیبانیپه‌روه‌رده‌یانبكات. جه‌نابی وه‌زیر، ئێره پادگان و مه‌یدانی جه‌نگ نییه، ناتوانن به زۆری كه‌لتووری دواكه‌وتووی خۆتان به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا بسه‌پێنن. كاتێك كچانیان ژاراوی ده‌كرد و ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر كوڕانی كۆمه‌ڵگا، هێزه ئینتزامییه‌كان له كوێ بوون؟ حیجابی زۆره‌ملێ گرینگه‌تره یان دابینكردنی ئه‌منیت بۆ قوتابیان؟ كاتێك ڕۆڵه‌كانی وڵاتیان په‌لكێش ده‌كرد و به زه‌ربه‌ی باتۆم قوتابیانیان ده‌كۆشت، پۆلیس له كوێ بوو؟ كاری پۆلیس بووه‌ته تۆقاندن، كوشتن و ئه‌شكه‌نجه دان. ئه‌گه‌ر ئێوه شانازی به سه‌ربازبوونی ڕادان ده‌كه‌ن، باشتره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی بسپێرن. له سه‌روبه‌ندی حه‌فته‌ی موعه‌لیم و ڕۆژی ڕێزلێنان له مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێش، ئێمه موعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو په‌یمان ده‌به‌ستین كه له مافی قوتابیان و هاوكاره‌كانمان به‌رگری ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین كه‌ش و هوای پۆلیسی به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی په‌ره‌رده‌دا بسه‌پێنن.