ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌د و ١١ هونه‌رمه‌ندی سینه‌مای ئێران و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی پاڵپشتی مافی منداڵان له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ یاسای عیفاف و حیجاب دووپات كرده‌وه.
هونه‌رمه‌ندان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌رگری له مافی منداڵان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به پێشێلكردنی مافی ژنان و منداڵان، ڕوو له مه‌سعوود پزیشكیان ڕایانگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی دوو كۆنوانسیۆنی پاراستنی مافی ژنان و منداڵانی واژۆ كردووه و حكوومه‌ت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌یه، شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی دژ به نێوه‌ی كۆمه‌ڵگا و منداڵانی كچ ڕاگه‌یاندووه. بڕگه‌كانی نێو ئه‌و لایه‌حه مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تیه و ئه‌بێ به زووترین كات هه‌ڵوه‌شێته‌وه. كۆمه‌ڵگای ئێران پاش بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی چی تر ناگه‌ڕێته دواوه و له داخوازییه پاشه‌كشه له مافه ڕه‌واكانی ناكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌حه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، شه‌قامه‌كان ئه‌كه‌ن گۆڕه‌پانی خه‌بات و ڕێگه ناده‌ن ڕژیم به بهكردهوهدهرهاوردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دژه ژن سه‌رپۆش له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابێنت.