دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، پێش هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، په‌یامێكی هۆشدار له‌لایه‌ن په‌دافه‌ندی غه‌یره‌ عامل ڕه‌وانه‌ی شارومه‌ندان كرا و ڕیزێكی دۆور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان ساز بوو.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، په‌پیامه‌كیان بۆ هاتووه‌ و تێدا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆتان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ بكه‌ن و خۆراك و ئاوی خاوێن له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ دۆخی نائاسایی كۆبكه‌نه‌وه‌. به‌ كاتی شه‌و و له‌گه‌ڵ هێرشه‌ په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران، خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان دا ڕیزیان گرت  تا دره‌نگانی شه‌و قه‌ره‌باڵغی دروست کردبوو، هه‌روه‌ها نرخی دۆلار له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی سپا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بۆ ٧٣ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشا. هاوكات سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگه‌ری كۆماری ئیسلامی سامانه‌كانی به‌رگری له‌ شه‌ڕی ئه‌له‌كترۆنیان له‌ ده‌ورووبه‌ری سایته‌ هه‌ستیاره‌كان جێگیر كرد و خۆیان بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا ئاماده‌ كرد‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌رپرسانی نیزامی ڕژیم هۆشداریان به‌ ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها وڵاتانی ناوچه‌كه‌ داوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران، وڵامی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان ده‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net