به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، باروودۆخی ئاواره‌كانی عه‌فرین له ده‌ورووبه‌ر شاری حه‌له‌ب به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ریان كاره‌ساتباره و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
له‌و كاته‌وه شاری حه‌له‌ب له پاشماوه‌كانی داعش و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا پاك كرایه‌وه، ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر دوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوود كه كوردنشینن و ته‌سلیمی توركیا و ڕژیمی ئه‌سه‌د نه‌بوون. كاتێك شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه داگیر كرا به هه‌زاران شارومه‌ندی كورد ئاواره‌ی ده‌ورووبه‌ری حه‌لب كران و ئێستا به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زاران ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوو ده‌ستڕه‌سیان به‌ده‌رمان و خۆراك نییه و له سه‌رمای زستاندا ناچارن جل و به‌رگه‌كانیان بسووتێنن تاكوو منداڵه‌كانیان گه‌رم بكه‌نه‌وه.