40
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌زینه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیندان له به‌ندكراوان وه‌رده‌گرێت و به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوان هه‌ژارن و له ژێر گوشاری به‌رپرسانی زیندان دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هه‌زینه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه دابین ده‌كرێت. بۆ نموونه له هه‌ر به‌ندكراوێك ڕێژه‌ی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باشگای وه‌رزشی وه‌رگیراوه و به‌رپرسانی زیندان بڕیاریان داوه كه تێچووی گۆڕانی ته‌له‌فزیوونه‌كانی زیندانیش له گیرفانی به‌ندكراوان دابین بكه‌ن.