2
چالاكانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە دۆخی قەیراناوی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دەکەن و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی زیندانی ورمێ به‌ندكراوان ئه‌كشه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌شیان ده‌كه‌ن.
زیندانی ورمێ یه‌كێك له به‌دناوترین زیندانه‌كانی ئێرانه و به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه زیندانیان له ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش ده‌كه‌ن. له بواری بێهداشت و ده‌رمانه‌وه دۆخی به‌ندی ژنان له به‌ندی پیاوان خراپتره و نه‌خۆشی له نێو به‌ندكراوان دا بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها مه‌ئموورانی ڕژیم به ئاشكرا مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو زیندانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و پێشنیاری بێ شه‌رمانه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی به كچان و ژنانی زیندانی ئه‌ده‌ن.