به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی بێهداشتی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین زۆر خراپه و ئاماری به‌ندكراوان چووه‌ته سه‌ره‌وه به جۆرێك كه نه‌خۆشی پیستی و ئه‌سپێ له نێو به‌ندكراوان دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٧٠ به‌ندكراو ته‌نیا له به‌ندی ٨ دا ڕاگیراون كه دوو هێنده‌ی زه‌رفیه‌تی ئه‌و به‌نده‌یه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان، ئه‌سپێ له نێو به‌ندكراواندا بڵاو بووه‌ته‌وه و چه‌ندین به‌ندكراوه تووشی نه‌خۆشی پێستی بوون. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی به‌ندكراوانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین هۆشداریان داوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی و داوای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ زیندانیان ده‌كه‌ن.