عه‌لیڕه‌زا ڕه‌ئیسی جێگری بێهداشت و ده‌رمانی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ٥٠ له سه‌دی ددانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رووی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه خراپه و توانای چاككردنه‌وه‌یان نییه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، نیوه‌ی شارۆمه‌ندانی سه‌رووی ٦٠ ساڵی ئێرانی ددانیان نییه. ئه‌و باروودۆخه له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام، ورمێ و سیستان و به‌لووچستان خراپتره و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، خه‌ڵك توانای په‌رداختی هه‌زینه‌كانی ددانپزیشكیان نییه. خراپی دۆخی ددان هۆكاری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌یه و كارناسانای بواری بێهداشت سه‌باره‌ت به سۆنامی شێرپه‌نجه هۆشدار ده‌ده‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم باسی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دوو هێنده‌یی ئاماری قوربانیانی شێرپه‌نجه له ١٥ ساڵی داهاتوو كردبوو.