8
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی له زیندانی خۆی نا جێگیره و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی نه‌خۆشی سه‌ختی شه‌كره‌ی هه‌یه و ساڵی ڕابردووش به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان، دوو په‌نجه‌ی لاقێكیان بڕیبوو. ئێستا لاقه‌كه‌ی دیكه‌ی عفوونه‌تی كردووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر نه‌گرێت، په‌نجه‌كانی ده‌بڕنه‌وه. شایانی باسه كه ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی نه‌بووه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به درووست بوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم داوه.