دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی له‌ زیندانی خۆی

 

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و بێبه‌ری بوون له‌ ده‌رمان، تێك چووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ په‌نجه‌یێكی دیكه‌ی پای ببڕدرێت.

ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی و كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ زیندان و دووركه‌وتنه‌وه‌ بۆ زیندانه‌كانی خۆی و نه‌غه‌ده‌ مه‌حكووم كراون. ئه‌و باوك و كوڕه‌ له‌ یه‌ك دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی وێڕای تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ چه‌ند جار مانی له‌ خواردن گرتووه‌. پێشتر په‌نجه‌یێكی پای ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمان بڕاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا پزیشكانی زیندان ده‌یانه‌وێت په‌نجه‌یێكی دیكه‌ی پای ببڕنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net