13
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی ناجێگیره و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ماوه‌ی ٧ ساڵه ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگیراوه و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. ناوبراو نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه و پێشتر یه‌كێك له په‌نجه‌كانی لاقیان بڕیوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند پزیشكان چه‌ند جار سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی پارێزگای ورمێ داوه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی ده‌كه‌ن.