به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئیبراهیم مه‌ده‌دی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، له زیندانی ئێڤین دا دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
ئیبراهیم مه‌ده‌دی ساڵی ١٣٨٤ به بیانووی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و به‌رگریكردن له مافی هاوچینه‌كانی چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه نه‌خۆشی شه‌كره، زه‌ختی خوێن و كه‌م بیستنی هه‌یه و ڕۆژی ٢١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئیبراهیم مه‌ده‌دی دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌داوه سه‌ردانی ده‌رمانگا بكات و ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.