دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” پاش ٦٦ ڕۆژ مانگرتن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، دۆخی ته‌ندرووستی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، پاش ٦٦ ڕۆژ مانگرتن تێك چووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” هه‌وڵیان داوه‌ ناوبراو به‌ ده‌ستبه‌ند و پێبه‌نده‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ندكراوه‌ قبووڵی نه‌كردووه‌ و له‌ خورادنی ئاو و ده‌رمانیش خۆی بواردووه‌. ئێستا گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌ و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ده‌زگای قه‌زایی و ده‌ڵێن، به‌رپرسانی زیندان و سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاست ته‌ندرووستی زه‌رده‌شت به‌رپرسیارن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net