“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی له زیندانی یه‌زد تێپه‌ڕ ده‌كات، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگای زیندان كرا.
ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه كه لای ڕاستی سینگی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” تووشی ئازاری سه‌خت بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی یه‌زد ڕێگه‌یان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گرتووه. “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له ماوه‌ی ١٧ ساڵ به‌ندكرانی دا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خسی نه‌چووه و به‌هۆی باروودۆخی خراپی زیندان، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی مێعده و دڵ بووه و بینایی چاوه‌كانی به‌هۆی نه‌خۆشی “نینۆكی چاو” تووشی كێشه بووه. پێشتر ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به زه‌ینه‌بیان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن بكات، ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه قبووڵی نه‌كردووه و ئێستا له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كراوه.