87
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد، له ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئێش و ئازارێكی زۆری كێشاوه و ته‌نیا یه‌ك جار پزیشكی زیندان چاوی پێكه‌وتووه. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له زیندان دا تووشی نه‌خۆشییه‌كانی بهرفهكی ده‌م، نینۆكی چاو، ئاسم و گورچیله بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان بۆ ئازادی و ده‌ستڕاگه‌یشتن ئه‌و چالاكه سیاسیه به ده‌رمان، مه‌رجی پێدانی به‌ڵیننامه و داوای لێبوردنیان داناوه. ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره قبووڵی نه‌كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه قه‌د بۆ به‌رگری له مافه‌كانی داوای لێبوردن ناكات.